بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی لەكۆنگەرەیكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا ئەو كەسانەی فۆڕمی یەكەكانی نیشتەجیبَونیان پڕكردۆتەوە لەرێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە لەوەی شایەنی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجیبونن یانخود نا. 
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: ئه‌مڕۆ (سێ شەممە) لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له‌بینای‌ به‌رێوبه‌رێتی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌، به‌رێوبه‌ری‌ ئاماری‌ ئەو شارە ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فۆرمی سودمه‌ندبونی یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبونیان پركردۆته‌وه‌ لەرێی كورتەنامەیەكەوە ئاڤادارییان دەكەینەوەو پێویسته‌ كورته‌نامه‌كه‌ش بپارێزن.
مه‌حمود عوسمان، به‌رێوبه‌ری‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، له‌ مڕۆوە هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ فۆرمی‌ وه‌رگرتنی‌  یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوونیان پڕكردۆته‌وه‌‌و له‌ژێر وردبینیدابون كورته‌نامه‌ بۆ مۆبایله‌كانیان ده‌نێردرێت بۆ زانینی‌ خاڵبه‌ند فۆرمه‌كه‌ی‌ كە لەشایەنی وه‌رگرتنی‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوونداو پێویسته‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كورته‌ نامه‌كانیش بپارێزن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا تا 25  ئەم مانگە به‌رێوبه‌رێتی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ سكاڵای‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ نارازین له‌ ئه‌نجامی‌ خاڵبه‌ندێكه‌یان.
 دوای‌ (25)ی‌ نیسانیش ناوی‌ ئه‌و خێزانانه‌ ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ به‌پێی‌ خاڵبه‌ندییەكه‌ مسته‌حه‌قی‌ وه‌رگرتنی‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونن.
مەحمود عوسمان ئەوەشی خستەڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فۆرمی‌ سودمه‌ندبونیان له‌ یه‌كه‌نیشته‌جێبووه‌كان پڕكردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ماوه‌ی‌ (10) ڕۆژ كورته‌نامه‌یان پێنه‌گه‌شت دەبێت سه‌ردانی‌ به‌رێوبه‌رێتی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ زانینی‌ ئه‌و وردبینییه‌ی‌ بۆ فۆرمه‌كانیان كراوه‌.
بڕیارە دوای 25 ئەم مانگە 2 هەزارو 620 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بون بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا دابەش بكرێت كەفۆڕمی یەكەی نیشتەجێبونیان پڕكردۆتەوە. 